لە چوارچێوەى ناڕەزایەتیەکانى دژ بە خراپی ژیانى هاوڵاتیان و سیستمی حوکمڕانیی، لە دەربەندیخانیش خۆپیشاندان دەستیپێکرد و هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدەن.
کەمێک بەر لە ئێستا هاوڵاتیانی شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە شاری سلێمانی چوونە سەر شەقام و ڕێگای سەرەکیی دەربەندیخان – کەلار و دەربەندیخان – سلێمانیان داخست.
ئامانجی چالاکییەکە، پشتیوانیی کردنی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و دەربڕینی ناڕەزایییە لەبەرامبەر خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان و سیستمی حوکمڕانیی هەریمی کوردستان.
لە بەرامبەریشدا هێزێکی ئەمنیی زۆر لە دەوری خۆپیشاندەران کۆبوونەتەوە و هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدەن.
ش.ف