لە دەربەندیخان شه‌ش تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

لە دەربەندیخان شه‌ش هاوڵاتی دیکەی تووشبوو بەکۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌ و لە ئێستاشدا تەنها ١٣ هاوڵاتی له‌نه‌خۆشخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌.


ئەمڕۆ دوای چاکبوونەوەیان و ده‌رچوونی پشكنیه‌كانیان به‌ نیگه‌تیڤ، شه‌ش هاوڵاتی دیكه‌ی دانیشتوانی شارۆچکەی ده‌ربه‌ندیخانی پارێزگای سلێمانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان.

د. سازان ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان، تایبه‌ت به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند، شه‌ش هاوڵاتی دیكه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا،  ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانی خۆیان، به‌ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه‌.

وتیشی: به‌م شه‌ش هاوڵاتیه‌وه‌، ژماره‌ی چاكبووان لە شارۆچکەی دەربەندیخان گەیشتە ١٧ كه‌س  و له‌ ئێستادا ١٣ هاوڵاتی له‌نه‌خۆشخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

ک.س