لە دەوروبەری مێردین كامێرای نهێنی دانراوە

لە دەوروبەری ناوچەكانی قۆسەر و نسێبین-ی سەربە پارێزگەی مێردین بە مەبەستی سەربازی كامێرانی نهێنی دانراوە.


بەگوێرەی زانیارییەكان، لە دەوروبەری گوندی مارین-ی ناوچەی نسێبینی مێردین و گوندەكانی دەوروبەری كامێرای شاراوەی سەربازیی دانراوە، ڕاگەیەنرا لە شوێنەوارە مێژوییەكانی گوندی مارین و ناوچەی ئۆمەریانی نسێبین هەمان كامێرا جێگیر كراوە. 

كامێراكان لەلایەن گوندنشینانەوە دۆزراونەتەوە و موختاریان لێ ئاگادار كردووەتەوە، موختاریش پەیوەندی لەگەڵ سەربازگەی دەوڵەتی تورك گرتووە و پێی ڕاگەیاندوون كە دانیشتوانی ناوچەكە لەو سنوورە كەرەستەی نامۆیان بینیوە، كاربەدەستانی سەربازگەكەش بە موختاریان ڕاگەیاندووە(ئەوانە هی ئێمەن، دەستیان لێ نەدەن)

گوندنشینان ناڕازین لە دانانی ئەو كامێرایانە.

لەلایەكی دیكەوە، لە دەوروبەری گوندی كانیسۆركێی چیای مازی لە سنووری قۆسەری مێردین هەمان كامێرا دانراوە، لە دەڤەری كەورا درێژ كامێراكان لەلایەن گوندنشینانەوە دۆزراونەتەوە و كە بەشێوەیەكی سەربازی داپۆشراون، گوندنشینان ڕایانگەیاند، كامێراكان لەسەر گرد و لەو شوێنەی پێی دەگوترێت كەورا درێژ دۆزراونەتەوە، بە هەمان شێوە لە ناوچەی خورسێی سەربە قۆسەر لە چەندین شوێن كامێران دانراوە. هاوكات ڕاگەیەنرا كە هاتووچۆش لەو شوێنانە قەدەغە كراوە.

د.ح