ژنێک لە نەخۆشخانەی زاخۆ گیانی لەدەستدا، کەسوکاری ژنەکە دەڵێن، کە بەهۆی ئەوەی ئۆکسجینیان پێنەداوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەریان و چوارکەسیان لێ دەستگیر کردوون.
پێش چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا شارۆچکەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، ژنێک گیانی لەدەستدا.
کەسوکاری ئەو ژنە پێیان وابوو، کە بەهۆی ئەوەی ئۆکسجینی بۆ دانەراوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک پردی دەلال لە زاخۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایان کردووە کە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە بکرێت.
هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندانەکە و چوار کەسیان لێ دەستگیرکردوون و بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکە کردووە.
د.ع