هەپەگە کوژرانی ٣٧ سەربازی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە هەرێمی زاپ ڕاگەیاند.
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی نویی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند: هێزه‌كانی گه‌ریلامان له شه‌ڕی چوار ڕۆژی ڕابردوودا له چه‌كی قورسه‌وه تا تاكتیكی تەقاندنەوە، له نیشانشكێنیه‌وه تا هێرشكردنه‌سه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، زۆر تاكتیكی شه‌ڕیان له‌ناو یه‌كدا خسته‌به‌رچاو، به تایبه‌تی به شێوازی شه‌ڕی تیمی گه‌ریلا له گۆڕه‌پانه‌كه بڵاوبوونه‌وه و زۆر جار رێگرییان له هه‌ڵه‌كانی سوپای تورك گرت كه ده‌یویست داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانه‌كه جێگیر بكات، له شه‌ڕی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌وه ئاستێكی گرنگ نیشان ده‌دات.
هەپەگە، رایگەیاندووە، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس‌دا له چالاكی هێزه‌كانی گه‌ریلاماندا، كه به پێرفۆرمانسێكی به‌رزی شه‌ڕ ئه‌نجامدراوه به گشتیی ٣٧ داگیركه‌ر سزادراون، ٤یش برینداربوون.
زانیاریی به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی گه‌ریلا به‌م جۆره‌ن:”
له هه‌رێمی زاپ:
٢٠ی نیسان كاتژمێر ١٢:٢٠ له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی چیاڕه‌ش، هێزه‌كانمان چوونه سه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانه‌ویست به‌ره‌و شاخی ڕووبارۆک بچن و به چالاكیی ئاڕاسته‌كراوی گه‌ریلا لێیاندان. تیمی گه‌ڕۆكی گه‌ریلای پرۆفیشناڵ، به شێوازی لێدانی هەڵۆ له ماوه‌یه‌كی كورتدا داگیركه‌رانیان پەرش و بڵاوكرد، له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا كه له‌نزیكه‌وه له دووژمن درا، ١٣ داگیركه‌ر سزادران، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون. هێزه‌كانمان چوونه سه‌ر ته‌رمی ٧ داگیركه‌ر و به بێ زیان چالاكیه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهێنا.
١٧ی نیسان كاتژمێر ١٣:٠٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا به هێلیكۆپته‌ر خۆیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودان له چیاڕه‌ش جێگیر بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانمان به به‌هێزی لێیان دان، له ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان لانیكه‌م ٢ داگیركه‌ر سزا دران.
١٧ی نیسان به شه‌و داگیركه‌ران ویستیان به هێلیکۆپتەر خۆیان له شاخی جه‌هه‌ننه‌م جێگیر بكه‌ن و هێزه‌كانمان له داگیركه‌ران هاتنه ده‌ست، له ئه‌نجامی هاتنه‌ده‌ستی به‌هێزی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچار بوون بكشێنه‌وه.
١٨ی نیسان كاتژمێر ٠٧:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش هێزه‌كانمان به شێوازی هێرش و نیشانشكێنی له سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌رانیاندا، كه ٦ داگیركه‌ری تێدابوون. له‌و چالاكیه‌ی هێزه‌كانماندا ٥ داگیركه‌ر سزادرا، سه‌نگه‌رێك و چه‌كێكی بی كه‌ی سی له‌ناوبران. هه‌مان ڕۆژ له چالاكی هێزه‌كانماندا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
١٩ی نیسان له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیان دا، له ئه‌نجامدا دوو داگیركه‌ر سزادران. هه‌مان ڕۆژ له كاتژمێر ٢١:٤٠دا و ٢٠ نیسان له كاتژمێر ٠٤:٢٠دا به شێوازی نیشانشكێن دوو جار له داگیركه‌ران درا و دوو داگیركه‌ر سزادران.
١٩ی نیسان له كاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٣٠دا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش ٢ جار به رێبازی سابوتاژ له داگیركه‌ران درا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
١٨ی نیسان له كاتژمێر ١٤:٤٠ و ١٧:٤٥دا داگیركه‌ران روویان كرده گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش، هێزه‌كانیشمان دوو جار به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا شه‌ش داگیركه‌ر سزادران. ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ جارێكی تر به چه‌كی كه‌سی و سوك له داگیركه‌راندرا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌شدا داگیركه‌رێك سزادرا، داگیركه‌رێكیش برینداربوون.
١٩ی نیسان كاتژمێر ١٤:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ هێزه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا كه هه‌وڵیان ده‌دا بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌وه. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا داگیركه‌ران ناچاربوون تاڕاده‌یه‌ك بكشێنه‌وه.
١٩ی نیسان له هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌هید شاهین، ئه‌شكه‌وتی برینداران، چیاڕه‌ش، شاخی روبار، شه‌هید دونیا، شاخی جه‌هه‌ن و شاخی ڕووبار له‌لایه‌ن بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به ده‌یان جار به كاتیوشا و به فڕۆكه‌ی شه‌ڕیش ٢٦ جار بۆردومان كران.
١٩ و ٢٠ی نیسان له هه‌رێمی زاپ شاخی به‌هار، شاخی ئێف ئێم و ده‌وروبه‌ری گوندی سه‌رگه‌لێ ١٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له‌نێوان ١٩ی نیسان و ٢٠ی نیسان له هه‌رێمی مه‌تینا گۆڕه‌پانی سه‌ری مه‌تینا، شاخی هه‌كاری و گۆلكا له‌لایه‌ن بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیۆشا و به فڕۆكه‌ی شه‌ڕیش ١٣ جار بۆردومان كرا”.
ش.ف