لە زڕگان ٢ پلەداری ڕژێمی سوریا برینداربوون

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر دەوروبەری گوندی ئوم شعفا و پێدەشتەکانی زڕگان، لەو هێرشەدا لیوایەک و عەقیدێک برینداربوون.



لە گوندی ئوم شعفا و پێدەشتەکانی زڕگان کە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە تۆپباران کراوە، دوو پلەداری ڕژێم برینداربوون، سەربازێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

لەو هێرشەدا لیوا ئەحمەد شەریف تەمەن ٥٩ ساڵ و عەقید مونیف مەنسور برینداربوون، کە لەگەڵ سەربازێکی دیکەش کە بریندار بووە، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڵێگەڕینی تل تەمر.

هەر ئەمڕۆ لە دوو هێرشی دیکەدا، سێ سەربازی ڕژێم کوژراون و ١٢ی دیکەش برینداربوون، کە بە گشتی ئەمڕۆ لە هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانیدا، چوار سەربازی ڕژێم کوژراون و ١٥ سەرباز و پلەداری دیکەش برینداربوون.

ک.س