لە زیندانێکدا ٧٥ زیندانی هەڵهاتن

لە زیندانێکی وڵاتی پاراگوای ٧٥ زیندانی لەڕێگای لێدانی تونیل لەژێر زیندانەکەدا، هەڵهاتن.


دوێنێ لە زیندانی 'پدرۆ خوان کابالرو' لە سنووری پاراگوای و بەرازیل، ٧٥ زیندانی بە هەڵکەندنی تونیلێکی درێژ لەژێر زیندانەکە هەڵهاتن.

کاربەدەستانی زیندانەکە ڕایانگەیاندووە، کە زۆربەی ئەو زیندانییانەی هەڵهاتوون، ئەندامی گروپێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانن، دوای هەڵهاتنیان ٢٠٠ گوێنی خاک لەناو هۆڵەکانی ئەو زیندانییانە دۆزراوەتەوە.

وڵاتی پاراگوای یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی ماددەی هۆشبەری 'ماریوانا'یە و زۆرێک لە گروپە بازرگانییەکانی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕازیل بەو هۆیەوە لەو وڵاتە چالاکن.

ش.ف