لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە

پەکەکە ٤١ ساڵ لە دامەزراندنی تێدەپەڕێت، بەم بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ڕایگەیاند: لە ساڵی ٤٢میندا بۆ گەشکردنی بەرخۆدانی ئازادی و دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی و دیموکراتیی کوردان، جارێکیتر ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.


سبەینێ ٤١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، دا تێدەپەڕێت و پێدەنێتە ٤٢ساڵەی خەباتییەوە، بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی پەکەکە بەم شیوەیەیە:

پەکەکە لە ٢٢ ساڵی ڕابردوودا لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەری نێودەوڵەتی و سیستمی قڕکردنی ئیمڕالی بەرخۆدانی شۆڕشگێری بەڕێوەدەبات. لەسەر ئەم بناغەیە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا ڕێکیخستووە، لەبناغەوە پارچەی کردووە و هەموو ماسکەکانی کۆماری تورک کەوتوون، لە کەسایەتی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە/مەهەپەدا ڕاستی دوژمنی قڕکەر و داگیرکەر ئاشکرا بووە و ئەو دەسەڵاتە لە تێکچووندایە.

پێشەنگی ئازادی گەلی کورد پەکەکە، لە ٤١ مین ساڵیادی فەرمیدایە. دەربازی ساڵی ٤٢مینی پەکەکە دەبین. لە هەموو جێگەیەک وتووێژی قوڵ و پیرۆزباییی گەورە هەن. لەسەر ئەم بناغەیە جەژنی پارتەکەمان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵان، گەل و دۆستە شۆرشگێڕ و دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین و لە تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. بەرێزەوە یادی نزیکەی ٤٠ هەزار شەهیدمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین ئامانجەکانیان سەردەکەوێت.

وەک دەزانرێت پەکەکە پارتی رێبەرایەتی و شەهیدانە. لەسەر ئەم فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە. هزر و تایبەتمەندی کەسایەتی بۆ خۆی کردووە بە نمونە، پێوانەی ئایدۆلۆژی و شێوەی نوێی وەرگرتووە و بووە بە بەرهەمی خەبات و هەوڵدانێک کە هیچ کاتێک کۆتایی نایەت. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، پەکەکە ڕێکخستنی بیرەوەری حەقی قەرارە. کارەرە. لە حەقی قەرارەوە تا مەزلوم، کەمال، خەیری، محەمەت کاراسونگور و ماحسون کۆرکماز، تا بێریتان و زیلان، لە ڕەشید و ساریا تا دەلال و هەڵمەت، سوپایەکی گەورەی شەهیدان دروست بووە. بەم شێوەیە لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان خۆی پەروەردە کردووە. پەکەکە لە ساڵی ٤٢میندا میلیتانی هێڵی ئاپۆیی، شۆرشگێری فیدایی و وڵاتپاریزی یەکگرتوو زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات.

پەکەکە تەڤگەری ڕۆژە سەختەکان و بێدەرفەتیەکانە

پەکەکە ٤١ ساڵی لە تێکۆشاندا لەبەرامبەر سەختی و بیدەرفەتی تێپەڕاند. لەبەرامبەر هێرشی لەناوبردن و پاکتاوکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، هەموو کاتێک بەرخۆدانی کردووە و مێژوو شایەدی بۆ دەدات. لەگەڵ ئەو هەموو فشار و سەختیە دەستی لە هێڵی خۆی بۆ هەبوون و ئازادی هەڵنەگرتووە و لێی دوور نەکەوتووەتەوە. پەکەکە بزوتنەوەی دەرفەتی مادی گەورە نییە. بووە بە بزوتنەوەی سەختی و بێدەرفەتیەکان. هەموو شتەکانی بە تێکۆشان بەرەو پێشەوە بردووە. بەو هۆیەوە پێویستە نرخی دەستکەوتەکانی پەکەکە بە باشی بزانریت.

لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا لە کوردستان لە سەر ناوی ئازادی و دیموکراسی و لە ژێر هەموو گەشەدانێکدا واژۆی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەیە. لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا لە ڕووی راستی کوردستان و دۆزی کوردان دا ڕوناکبیریەکی گەورە دروست کراوە. پەکەکە لەسەر ئەم ڕۆناکبیریە فراوان بووە و بە بەرخۆدانی سێوەرەگ و هیلوان ڕایگەیاندووە کە بۆ هەبوونی کورد و ئازادیەکەی شەڕ دەکات. پەکەکە لە بەرخۆدانی زیندانەکاندا ئاشکرای کرد، هیچ شتێک ناتوانێت بەرخۆدانێکی بەم شێوەیە ڕاوەستێنێت و هەنگاوی گەریلا لە ١٥ی تەباخ دا ئاشکرا دەکات، بەرخۆدان لەسەر هێڵی سەرفرازی بەردوامە. پەکەکە لەسەر هێڵی گەریلا شەڕ دەکات و لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ـەوە شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی سەرخستووە، لە سەر بناغەی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئازادی ژنانی دەستپێکردووە و ڕێگەی بۆ کردووەتەوە کە باشوری کوردستان ببێتە خاوەنی ستاتۆ.

لەبەرامبەر سیستمی قڕکردنی ئیمڕالی بەرخۆدان ڕێک دەخرێت

پەکەکە لە ٢٢ ساڵی ڕابردوودا لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەری نێودەوڵەتی و سیستمی قڕکردنی ئیمڕالی بەرخۆدانی شۆڕشگێڕی بەڕێوەدەبات. لەسەر ئەم بناغەیە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا ڕێکیخستووە، لەبناغەوە پارچەی کردووە و هەموو ماسکەکانی کۆماری تورک کەوتوون، لە کەسایەتی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە/مەهەپەدا ڕاستی دوژمنی قڕکەر و داگیرکەر ئاشکرا بووە و ئەو دەسەڵاتە لە تێکچووندایە. پەکەکە بە گۆڕینی پارادیگمای تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی خوڵقاندووە، بە پارادیگمای کۆمەڵگای ئازادیخواز، ئازادی ژن دەپارێزێت و بۆ هەموو ژێردەستەکان ڕێگەی ئازادی کردووەتەوە. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٢ و پراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەتە سپاندینەیەکی گرنگی ئەم هێڵە.

پەکەکە لە ساڵی ٤١میندا لە بەرامبەر دەسەڵاتی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەر، لەسەر بناغەی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوەدەبات. لەبەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکا لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کە نوێکردنەوەی پیلانگێڕی بوو و لەبەرامبەر گۆشەگیری ئیمرالی لە دەوری مانگرتنی گەورە لەخواردن لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ هەنگاوی بەرخۆدانی 'ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەیەن' بەڕێوەبرد. لەسەر ئەم بناغەیە دوای ٢ی ئایار دەرگای ئیمڕالی کرایەوە و لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازار و ٢٣ی حوزەیراندا گورزێکی گەورە لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە درا.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤٥ ڕۆژە بەرخۆدانی قاڕەمانێتی بەردەوامە

بێگۆمان یەکێک لە پارچە گرنگەکانی بەرخۆدانی ٤١ ساڵ، بەرخۆدانی بەرامبەر هێرشەکان لە ڕۆژئاوایە. لەبەرامبەر هێرشی داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپە کە ئەمریکا و ڕوسیا پشتگیری دەکەن، گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی خۆپاراستن ٤٥ ڕۆژە بەردەوامە و لە باشوری کوردستان و هەموو جیهان پشتگیری لە بەرخۆدانەکە دەکرێت.

ئێستا لە بەرامبەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەردەوامە. شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و پەکەکە ئاستی هەرێمی تێپەڕاندووە و لە ئاستی جیهاندایە. بێگومان ئەم دۆخە دەرفەتی چارەسەری دۆزی کورد زیاتر دەکات. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مەترسیەکی گەورەش لەبەرامبەرمان هەیە. لەو چوارچێوەیەدا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە پشتگیری سیستمی دەسەڵاتدار و دەوڵەتپاریز دەیەوێت پەکەکە لەناو ببات و قڕکردنی کورد سەرکەوێنێت. بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، دەست بۆ هەموو جورە کۆمەڵکوژی و هێرشێک دەبات. بۆ هەبوونی کورد و ئازادیەکەی پێویستە هێرشەکان بووەستێنرێن و دەسەڵاتی فاشیست و داگیرکەر کە دوژمنایەتی کورد دەکات تێک بچێت. ئەمەش بە یەکێتی دیموکراتیکی نەتەوەیی کورد دەبێت.

یەکێتی نەتەوەیی

پەکەکە لە ساڵی ٤٢میندا بۆ گەشکردنی بەرخۆدانی ئازادی و دروستکردنی یەکێتی دیموکراتیکی کوردان، جارێکیتر ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەرکەکانی جێبەجێدەکات. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازیمان بۆ هەموو پارت و ڕێکخستنەکانی کورد، هونەرمەند، ڕوناکبیر، ژن و گەنجانی کورد ئەوەیە، ئەم دەرفەتە ببینن و لەسەر بناغەی کۆنگرەی نەتەوەیی یەکێتی خۆیان دروست بکەن و بۆ ئازادی بەیەکەوە کار بکەن.

پێویستە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشان بەرەو پێشەوە ببەن

ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئاشکرای دەکەن، قەدەری گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە و هەموو مرۆڤە ژێردەستەکان یەکە. قڕکردن و داگیرکەری سەر کوردستان، سەرەتا لە تورکیا، لە ئیران و عێراق و سوریا بووەتە فاشیزم. بە پێچەوانەیەوە ئازادی گەلی کورد، لە تورکیا عێراق و ئێران و سوریا ، دیموکراسی بەرەو پێشەوە دەبات و جیهانێکی دیموکراتیک دروست دەکات. لەسەر ئەم بناغەیە پەکەکە سڵاوی خۆی بۆ هەموو بەرخۆدانەکانی گەل لە تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت.

٤٢مین ساڵی پەکەکە دەبێتە ساڵی هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی فاشیست، داگیرکەر و پیاوسالار و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی سەر هێڵی ئازادی ژنان گەش دەبێت. تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی ئازادی و تێکۆشانی ئاپۆیی، زیاتر پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکات.

لەسەر ئەم بناغەیە جارێکیتر تر ٤٢مین ساڵی پەکەکە پیرۆز دەکەین و جەژنی پارتی و ژیانەوە لە هەموو کەسێک پیرۆز دەکەین. بانگەوازیمان بۆ هەڤاڵان، ژن، گەنج و دۆستەکانمان ئەوەیە، کە لە ساڵی ٤٢ـەمینی پەکەکەدا، لەبەرامبەر سیاسەتی فاشیزمی داگیرکەر، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەش بکەین.

س.ح