چوؤرشەممە, 15 أبر 2020 – 15:33 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی لە ناوچەی سلۆپی سەربە شێرناخ دژی ی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی لە مەیدانی دارا لە ناوچەی سلۆپی سەربە شێرناخ، دژی بارەگایەکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کە تازە دروستکراوە چالاکییان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا کۆنترایەک کوژرا و ژمارەیەکیش سەرباز برینداربوون، دوای چالاکییەکە دوژمن بە ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش کوژراو و بریندارەکانی دوور خستەوە، یەکینەکەمان سەرکەوتووانە گەڕایەوە بارەگای خۆی.
ک.س