KURDÎ
العربية
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 27, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

لە سلێمانی بە گردبوونەوەیەک پیلانگێڕیی سەر شەنگال ئیدانەکرا 

  ڕۆژنیوز - سلێمانی
24/11/2020 - 5:17:27 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

لەدژی پیلانگێڕیی نوێی حکومەتی عێراق و پەدەکە لە دژی گەلی ئێزیدی، لە سلێمانی گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەڕێوەچوو و تێیدا داواکرا “ئیرادە و خۆسەری شەنگال بە بنەما بگیرێت و شەنگال نەکەنە قوربانی سیاسەتی هەڵە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی، بەدەستپێشخەری پارتی ئازادی و دیموکراتی شەنگال ـ پادێ، گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەڕێوەچوو، لەدژی پیلانگێڕییەکانی سەر شەنگال و گەلی ئێزدیی.

لە گردبوونەوەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسەتمەدار، کەسایەتی، چالاکوان، ژنان و توێژە جیاوازەکان بەشدارییان کردبوو، وێنەی شەهیدانی شەنگال و ئاڵای پادێ-یان بەرزکردبوویەوە.

شەهێن محەمەد، بەیاننامەی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکەی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: ئەو هێزانەی ئێستا بە فەرمانی کازمی پڕچەک کراون و بۆ شەنگال بەڕێدەکرێن، هەر ئەو هێزانەبوون لەگەڵ چەکدارانی پەدەکە لە شەنگال هەڵهاتن و گەلی ئێزیدییان خستە بەردەستی چەتەکانی داعش، دەیانەوێت بەم ڕێککەوتنە فەرمانی ٧٤مین بەسەر ئێزیدییەکاندا بسەپێنن.

ئەوەش هاتبوو تێیدا: هەریەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان و دەوڵەتی تورک بە ڕاستەوخۆ بەشدارن لەم پلانگێڕییەدا، ئێمە داوا دەکەین گەلی ئێزدی بە ئیرادەی خۆی ئیدارەی خۆی بدات و عێراقیش لە چوارچێوەی دەستوریدا دان بنێت بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری شەنگال و بە فەرمی بیان ناسێنێت، داوا لە گەلی کوردیش دەکەین دژی ئەو پیلانگێڕییە بێنە مەیدان.

هەروەها هاودەنگ محەمەد بەیاننامەی دەستەی دەستپێشخەری کۆنفرانسی نیشتمانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: ئەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان پارتی و عێراقدا کراوە لە بارەی شەنگال، لەدەرەوەی ئیرادە و خواستی ئێزیدییەکانە، بۆیە داواکارین چیتر ئێزیدییەکان نەکرێنە قوربانی سیاسەتی هەڵە، لێگەڕێن با خۆیان ئیدارە و پاراستنی خۆیان بکەن، چونکە لە ڕابردوودا بینیمان کە نە حکومەتی عێراق و نە پارتیش ئێزیدییەکانیان نەپاراست لە هێرشی داعش.

هێمن مامەند، بەیاننامەی گروپی ویژدانی خوێندەوە، تێیدا ئاماژە بەوەکرابوو: ئەوەی کە داعش پێی تەواو نەکرا لە دژی ئێزیدییەکان ئێستا لە ڕێگای پیلانگێڕییەکەوە بە سەرمەشقی پارتەکەی بنەماڵەی بارزانی و حکومەتەکەی کازمی و ئەردۆغان دەیانەوێت تەواوی بکەن، گەلی ئێزدی و هێزە شۆڕشگێڕەکەی لە شەنگال شایەنی پاداشت و ڕێزلێنانن نەک جارێکیتر کۆمەڵکوژکردنیان.

دواتر لەلایەن بەیان فەرەجەوە وتاری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان پێشکەشکرا و وتی: ئەوەی کە لەسەر شەنگال بەڕێوەدەچێت دەرئەنجامی خیانەتی ناوخۆیە و پلانی داگیرکەرانە لەدژی گەلەکەمان بەتایبەتی گەلی ئێزیدی، داواکارین لە هەموو گەلی کورد لەدژی خیانەت و داگیرکاری بڵێن نا و چیتر بیوەستێنن.

 

د.ع

دواتر

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا

پێشتر

کەنەکە لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوویەوە

بابەتی پەیوەندیدار

گردبوونەوەکەی ئەمڕۆ

کەرکوک، دژی کەمیی خزمەتگوزاری گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو

27 كانونی دووه‌م 2021
چالاکوانانی مەخمور: تەنیا ڕێگا بۆ ژیانێکی ئازاد بەرخۆدانە

چالاکوانانی مەخمور: تەنیا ڕێگا بۆ ژیانێکی ئازاد بەرخۆدانە

27 كانونی دووه‌م 2021

بە ڤیدیۆ..هاواری دایکی قارەمان شوکری بۆ کوڕەکەی

چالاکوانانی ئێزدی: شەنگال بووەتە قەڵای بەرخۆدان

مستەفا ئیلخانی زادە دەستگیرکرا

ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی، ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتە ٩٢ کەس

پێشتر
کۆبوونەوەی کەنەکە و حدکا

کەنەکە لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوویەوە

زۆرترین خوێندراو

بۆچی عێراق دەست بۆ کارتە بەهێزەکەی دەبات دژی تورکیا؟

بۆچی عێراق دەست بۆ کارتە بەهێزەکەی دەبات دژی تورکیا؟

26 كانونی دووه‌م 2021

دوای ڕازی نەبوونی بەغدا بە مەرجەکانی ئەنقەرە بۆ "هێرشکردنە سەر پەکەکە"، دەوڵەتی تورکیاش ڕەتیکردووەتەوە بچێتە ژێرباری داواکارییەکەی کازمیی بۆ گەڕاندنەوەی...

قارەمان شوکری زەینەدین

هێزێکی دەمامکدار قارەمان شوکرییان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرد.. نوێکرایەوە

27 كانونی دووه‌م 2021

هێزێکی دەمامکداری ئاسایشی پەدەکە لە کۆمەڵگەی سیرێ هەڵدەکەوتنە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری زەینەدین و دەستگیری دەکەن، سەرباری تێکدانی ماڵ...

پەیامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی کۆبانێ

پەیامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی کۆبانێ

26 كانونی دووه‌م 2021

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی کۆبانێ بە زمانی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕزگارکردنی ئەو شارەیان پیرۆزکرد. ئەمڕۆ،...

جوڵەی هێزەکە

دەوڵەتی تورک لە سنووری دێرک دەستی بە جموجوڵ کرد

26 كانونی دووه‌م 2021

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر سنووری دێرک لە هەرێمی بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، دەستی بە جموجوڵ و کاروباری...

“تورکیا و پارتی دەیانەوێت یەکێتی پەلکێشی شەڕ بکەن”

“تورکیا و پارتی دەیانەوێت یەکێتی پەلکێشی شەڕ بکەن”

27 كانونی دووه‌م 2021

ڕێکەوت ئیسماعیل چاودێری سیاسی دەڵێت: تورکیا ئامادەکاری کردووە بۆ شەڕ لە دژی شەنگال و قەندیل، عێراق بەمە ڕازینەبووە، بەڵام پارتی...

جۆ بایدن

کۆمارییەکان یەکەم بەربەستیان لەبەردەم بڕیارێکی بایدندا دروستکرد

27 كانونی دووه‌م 2021

دادگای فیدراڵی ئەمریکا، بڕیارێکی جۆ بایدنی لە بارەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی نایاسایی هەڵپەسارد، ئەوەش یەکەم ڕێگری کۆمارییەکانە لە بەردەم سەرۆکە نوێیەکەی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke