پێنجشەممە, 23 أبر 2020 – 21:12 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تووشبوویەکی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە سلێمانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٣٩ ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانیە و لە کەرەنتین دایە کە پێشتر گەشتی وڵاتی بەریتانیای کردووە”.
ک.س