لە سلێمانی خۆپیشاندانی جەماوەریی دژی دابەشنەکردنی مووچە دەستی پێکرد.
پەیامنێری ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، هەزاران کەس لە توێژە جیاوازەکان لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانییەوە دەستاین بە خۆپیشاندان کردووە و دروشمی “بڕوخێ حکوممەت” دەڵێنەوە و داوای دابەشکردنی مووچەکانیان و چاککردنی گوزەرانی خەڵک دەکەن.
وتیشی: هێزە ئەمنییەکان پەلاماری بەشێک لە خۆپیشاندەرانیانداوە، بەڵام خۆپیشاندەران سورن لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە و بەرەو بەردەرکی سەرا بەڕێوەن.
ک.س