سێشەممە, 17 يول 2018 – 19:03 ڕۆژنیوز – پەیامنێران
ئەمڕۆ لە دوو چالاکی جیاوازدا لە شاری هەولێر و سلێمانی، یادی ٢٠ ساڵەی پەسەندكردن و ١٦ ساڵەی دەستبەكاربوونی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کرایەوە.
چالاکوانان چەند داواکارییەکیان خستەڕوو، کە سەرەکیترینیان داواکرد، عێراقیش ببێتە ئەندامی دادگای نێودەولەتی تاوانەکان.
هەروەها چالاکوانان ڕایانگەیاند، کە گرنگی بە ئەندامبوونی عێراق لە دادگای تاوانەکان ئەوەیە، بۆ ئەوەی جارێكی تر تاوانی هاوشێوی شەنگال، خورماتوو، ئەنفال دژی گەلی کورد نەکرێتەوە.
پەیماننامەی ڕۆما لە ١٧/٧/١٩٩٨ بڕیاری لەسەر دراوە و تا ئێستا چەندین جار هەموارکراوەتەوە و ١٢٤ دەوڵەت پەسەندی پەیماننامەكەی کردووە و بوون بە ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی.
سلێمانی
س.ح