لە سلێمانی ١٢ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، کە ١٢ کەس لە توشبووانی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی چاکبوونەتەوە و یەک کەسی دیکەش تووشبووە.


دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، نووسیویەتی: ۱۲ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی پاش وەرگرتنی چارەسەریی پێویست چاکبوونەوە و ئەمشەو دەگەرێنەوە ماڵەکانی خۆیان. ، هەروەها یەک کەسی دیکەش تووشی کۆرۆنا بووە.

شایەنی باسە، بەو ١٢ کەسەی ئەمشەو چاکبوونەتەوە، کۆی ئەوکەسانەی لە سلێمانی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵبوون و چاکبوونەتەوە بووە ٣٩ کەس.

د.ع