شەممە, 16 ماي 2020 – 21:58 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چوار ئافرەتی تەمەنەکانی ٥٥ و ٤١ و ٢٢ و ١٧ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٤٥ و کوڕێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن ١٠ ساڵان، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی بازیانن.
کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە (٤٠٤) توشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (٢٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
د.ع