چوؤرشەممە, 10 يول 2019 – 20:50 ڕۆژنیوز-سلێمانی
لە بەیانی ئەمڕۆوە مەراسیمی پرسەی شەهید دیار غەریب لە سێیەم ڕۆژیدا لە بەردەم ماڵی باوكی لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی تا ئێوارەی ئەمڕۆ درێژەی هەبوو، هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو توێژە جیاجیاكان تێیدا بەشداربوون.
https://youtu.be/A5rks3BO4Ko=
هاوڵاتیان و توێژە جیاجیاكان لە شاری سلێمانی و شار و شارۆچكەكانی دیكەوە بەشدارییان لە پرسەكەدا كرد و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەكەی و هاوخەباتانی كرد.
لە ڕۆژانی یەكەم و دووەمی پرسەكەیدا لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی، بەهەزاران كەس لە توێژە جیاجیاكان و نوێنەری بەشی هەرە زۆری حزب و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكان و سیاسەتمەدار و نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەند و كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و ئایینیەكان لەهەر چوار پارچەی كوردستان بەشداری پرسەی شەهید دیار غەریب بوون.
د.ح