لە سلێمانی پلازمای چاکبووەکان بۆ نەخۆشەکان بەکار دەهێنرێت

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، کە هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو پلازمای چاکبووەکانی کۆرۆنا وەکو چارەسەریی بەکاردەهێنن بۆ ئەو توشبووانەی کە باری تەندروستیان ناجێگیرە.


دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو، پلازمای چاکبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چارەسەر بۆ ئەو توشبووانە بەکاردەهێنین کە باری تەندروستییان ناجێگیرە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ٩٩ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لەو ڕێژەیەش تاوەکو ئێستا ٢٧ حاڵەت چاکبوونەتەوە و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

د.ع