بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكەوە، لە شاری سلێمانی، كۆڕێك بۆ د. حسێن محەمەد عەزیز ساز کرا و تێیدا باس له پەیوەندیی زمان و وێژەی كوردی و گرنگیی زمان کرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێکخراوی (سی دی ئۆ) لە شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەشێک لە نووسەر و ڕوناکبیران، کۆڕێکی بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆڵ و گرنگیی زمان و پەیوەندیی زمان و وێژەی كوردی بۆ د. حسێن محەمەد عەزیز ساز كرد.
سەرەتای کۆڕەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە زمانی کوردی، دەستی پێکرد، پاشان د. حسێن محەمەد باسی لە مێژووی زمانی کوردی و تێکەڵبوونی زاراوە جیاوازەکان و پەیوەندیی زمان و وێژەی كوردی کرد.
هەر لەکۆڕەکەدا، دوو کتێبی نووسەر بەناونیشانی ( ٢١ کەسایەتیی کورد، ٢٢٢ چڵە ڕێحانە)، بە ئامادەبوان فرۆشران.
ئـ ت