لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کەمپینی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا دەستی پێکرد

بە مەبەستی هاوکاریکردن بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە چەند شوێنێک کەمپینی هاوکاریکردن ڕاگەیەندرا.


شوان بەکر ئەندامی کۆمیتەی هاوکاری ڕاپەڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دەستی بە داگیرکاری کرد لە ڕۆژئاوای کوردستان، خەڵکێکی زۆر بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت، ئێمەش وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی لە ناو بازاری ڕانیە دەستمان بەو کەمپینە کردووە.

مام شوان داوا لە خەڵکی باشوری کوردستان و بە تایبەتی خەڵکی ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین کرد بەشداری ئەو کەمپینە بکەن چونکە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەرێکی قورس هەیە لە بەرامبەر داگیرکاری و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک.

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین شوێنی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، لەم شوێنانەی خوارەوە کۆدەکرێنەوە:

-ڕانیە - بەردەم باخی گشتی شارەکە.

-ڕانیە- سەنتەری گەنجانی ڕانیە.

-قەڵادزێ - باخی گشتی ناوبازار.

- شارۆچکەی حاجیاوا - باخی گشتی.

 ب.ش