سێشەممە, 10 يول 2018 – 17:12 ڕۆژنیوز – خانەقین
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا، لیوای ١١٠ی حەشدی شەعبی ڕاگەیاندووە، کە بە بەشداری لیوای چواری حەشدی شەعبی و شانەی هەواڵگیری لیوای ١١٠ و بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی، بۆردومانی ژمارەیەك چەتەی داعش كراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامدا سێ چەتەی داعش کوژران و ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەك ماتۆ سكیلی چەتەكانی داعش كراونەتە ئامانج لە ناوچەی ناودومان لە نێوان خانەقین_گولاڵَە، لە سنووری پاریزگای دیالە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە ئۆپراسیۆنەكەدا بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی حەشدا تەقیوەتەوە و بووەتەهۆی برینداربوونی چوار چەکداری حەشدی شەعبی.
س.ح-ئـ