لە سوسێی ڕۆژهەڵاتی فورات شەڕ قورسە

لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە بۆ ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی فورات لە چنگی چەتەکانی داعش، ئێستا لە شارۆچکەی سوسێ شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت.


ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، ئاشکرای کرد، کە ئێستا شەڕڤانان لە ناو شارۆچکەی سوسێ دا لە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دان.

شەڕڤانانی قەسەدە دوێنێ توانیان بچنە ناو شارۆچکەی سوسێ وە.

قەسەدە ڕایگەیاندوە، کە بەهۆی گەردەلوولێک کە لە ناوچەکە هەڵیکردووە، مەودای بینین زۆر کەمە، چەتەکان هەوڵ دەدەن ئەو دۆخە کەش و هەواییە بە سوودی خۆیان بەکارهێنن و هێرش بکەنە سەر خاڵەکانی شەرڤانان.

هەروەها ئاماژەی داوە: شەڕڤانان وەڵامی هێرشی چەتەکانیان داوەتەوە و چەتەکانیش ڕایان کردووە.

ش.ف