چوؤرشەممە, 3 يون 2020 – 13:49 ڕۆژنیوز – سۆران
ئەمڕۆ لە شارۆچكەی سۆران’ی سەر بە پارێزگای هەولێر، هاوڵاتییەک بە پەت خنکا و گیانی لەدەستدا.
هاوڵاتییەکە ناوی ڕەشید محەمەد عەبدوڵایە و ناسراوە بە ڕەشید جامچی، خەڵكی شارەدێی گەڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی چۆمانە و دانیشتووی گەڕەكی جندیانە لە سۆران.
بە وتەی یەکێک لە کەسوکارەکەی بۆ ڕۆژنیوز، ئەم هاڵاتییە کێشەی ماددی و کۆمەڵایەتیی نەبووە، بەڵام “ماوەی دوومانگە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە”.
شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران لەسەر ڕووداوەکە بە ڕۆژنیوزی وت، تەرمی قوربانییەکەیان گەیاندووەتە پزیشكی دادی سۆران و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن، وتیشی:”بە پێی وتەی هاوسەرەکەی، قوربانییەکە خۆی بە پەتێك هەڵواسیوەو خۆی خنكاندووە”.
ڕەشید جامچی كەسێكی ڕووخۆش و وەرزش دۆست و پیشەوەرێكی لێزان بووە، دەوترێت لە دوومانگی كەرەنتینەدا تووشی نەخۆشی دەروونی بووە.
س.ح