لە سەرێکانی دەیان چەتە کوژران

هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە، لە سەرێکانی وەڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایەوە و لە ئەنجامدا دەیان چەتە کوژران.


سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە لەبۆردوومان و تۆپبارانکردنی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەڕڤانانی قەسەدەش وەڵامی هیرشەکان دەدەنەوە و شەڕ هاتووەتە ئاراوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئاژانسی هاوار ڕایگەیاندووە کە لە مەزرا مچێ، شارۆچکەی تل حەلەف و ناوچەی پیشەیی بە دەیان چەتە کوژراون و لەلایەکی دیکەشەوە چەتەکان لەسەر ماڵپەڕی خۆیان وێنەی کوژراوەکانیان بڵاو کردووەتەوە.

ش.ف