لە سەرێکانی ٣ چەتە کوژران

شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورک و گروپی چەتەکانی داعش، ئەلنوسرەو قاعێدەیان لە گوندی عەبدوڵای سەربە سەرێکانی دایەوەو لەئەنجامیشدا ٣ چەتەی داگیرکەر کوژران.


کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گوندی عەبدوڵا لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی، لە ئەنجامی وەڵامی شەڕڤاناندا شەڕی قورس ڕوویدا.

لەشەڕێکی نیو کاتژمێریدا ٣ چەتەی داگیرکەر کوژران و دواتر ئەو ناوچەیە بە سەختی لەلایەن چەتەکانەوە بۆردوومان کرا.

ب.ش