لە سەرێکانی ٥٩ چەتەو سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، لەچوارچێوەی بەرخۆدانی دژی داگیرکەران، لە سەرێکانی گورزی قورسیان لە سوپای تورک و چەتەکان وەشاند و ٥٩ چەتەو سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و ژمارەیەک زرێپۆش تێکشکێنران.


هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە لە ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی وەشاند.

لە قۆڵی ڕۆژئاوای سەرێکانی ٣٠ سەربازو چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک کوژران، ٢ ئۆتۆمبێلی دۆشکەلەسەر تەقێنراوەتەوە و تانکێکیش تێکشکێنراوە.

شەڕڤانان لە ناوەندی شارەکە، ٢ چەتەیان کوشت کە خۆیان حەشاردابوو.

لەقۆڵی ڕۆژهەڵاتی سەرێکانیش شەڕی قورس ڕوودەدات و ٢ زرێپۆش تێکشکێنراون، ٢ ئۆتۆمبێلی دۆشکەلەسەر سوتێنران و ٢٧ چەتەش کوژران.

شەڕ لەهەرێمەکە بە قورسی بەردەوامی هەیە.

ب.ش