لە سەرێکانی ٥ چەتە کوژران

لە ئەنجامی شەڕەکەی مەزرا مچێ لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی پێنج چەتە کوژراون کە لاشەکانیان کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی قەسەدە.


کەمێک پێش ئێستا سوپای تورک و چەتەکانی لەژێر پشتیوانی بۆردوومانی خەستی فڕۆکە جەنگییەکان چووبوونە ناو مەزرا مچی لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی و بە وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی قەسەدە شەڕ دروستبوو.

ئاژانسی هاوار ڕایگەیاندووە لە ئەنجامی ئەو شەڕدا پێنج چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک کوژراون و لاشەکانیان کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە.

ش.ف