شەممە, 14 أبر 2018 – 14:28
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تەرمی دوو هاوڵاتیان دۆزییەوە، کە لەلایەن سوپای تورکەوە کوژراون.
دوو هاوڵاتی خەڵکی سەرێکانیی سەربە کانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە هەوڵیاندابوو بچنە باکوری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکەوە ڕفێندراون و پاش ئەشکەنجەدران کوژراون، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزرایەوە.
پاش ئەوەی شەڕڤانان تەرمی ئەو هاوڵاتییانەیان دۆزییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆژی سەرێکانییان کردن، پزیشکانی نەخۆشخانەکە ئاسەواریی ئەشکەنجەیان بە سەر تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییەوە بینیوە.
س.ح