لە سەیدسادق خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو..نوێکرایەوە

دژی کەمیی خزمەتگوزاریی لە شارۆچکەی سەیدسادق خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتوانی شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەناو بازاڕی شارۆچکەکەوە بۆ بەردەم بینای قائیمقامیەتی شارۆچکەکە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

خۆپیشاندانەکە دژی کەمیی خزمەتگوزاریی و دابەشنەکردنی نەوت بوو لە شارۆچکەکە.

هێزە ئەمنییەکان بەمەبەستی بڵاوەپێکردنیان چوونە ناو خۆپیشاندەران و حەوت خۆپیشاندەر و تیمی ئێن ئاڕتی و وشیار محەمەد-ی پەیامنێری تەلەفیزیۆنی پەیام-یان دەستگیر کرد و پاش چەند کاتژمێرێک پەیامنێری پەیام سەربەست کرا و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تیمەکەی ئێن ئاڕ تی سەربەست نەکراون.

دوای ئەوەی دیاری ڕەفیق، قائیمقام چووە ناو خۆپیشاندەران و گوێی لە داواکارییەکانیان گرت و بەڵێنی پێدان، کە وەزیرەکان بانگهێشتی سەیدسادق بکات بۆ بینینی کەموکورتییەکانی شارۆچکەکە، خۆپیشاندانەکە کۆتایی هات.

ش.ف