پێنجشەممە, 2 أبر 2020 – 10:51 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران، دکتۆر جەواد ئاقازادە سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ‘ئازەربایجانی رۆژئاوا’ کە ورمێ ناوەندەکەیەتی، ڕایگەیاندووە: لە ڕووداوێکی دەگمەندا لە ئاستی جیهاندا منداڵێک لە ورمێ لە دایکبووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
دکتۆر جەواد دەڵێت:”ئەو منداڵە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە دایکێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە تێستی کۆرۆنای پۆزەتیڤ لە دایک بووە”.
بە وتەی ئەو پزیشکە، دۆخی دایک و منداڵەکە جێگرە و لە نەخۆشدانەدان.
س.ح