گەنجانی سنووری شارۆچکەی شارەزوور، دژی خراپی گوزەرانی خەڵک و نەبوونی مووچە، دەستیان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتیکرد و ڕێگای سەرەکی کەلار ـ سلێمانی-یان داخست.
لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک لە گەنجانی شارەدێی زەڕایەن لە سنووری شارۆچکەی شارەزوور، ڕژانە سەرشەقامەکان و دەستیان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتیکرد.
یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بۆ ڕۆژنیوز، وتی: ئامانجمان لەم خۆپیشاندانە دەربڕینی ناڕەزایەتیە دژی ئەو دۆخە خراپەی کە بەسەر خەڵکدا هاتووە و حکومەتی هەرێم خوڵقاندویەتی و ئاگای لە ژیانی خەڵک نیە.
وتیشی: دەمانەوێت دەنگمان بخەینە پاڵ ناڕەزایەتییەکانی سلێمانی و داوا دەکەین، لە زۆرینەی شوێنەکان ناڕەزایەتی دەربڕین دەست پێبکات دژ بەم حکومەتە گەندەڵە کە ژیانی خەڵکی وێرانکردوە.
ئەو بەشداربووەی خۆپیشاندانەکەی ئەمشە و باسی لەوەشکرد، کە “بەردەوام دەبین و ئێستاش تایەی ئۆتۆمبیلمان سووتاندوە و بە بەرد ڕێگای سەرەکی کەلار ـ سلێمانیمان داخستووە”.
ماوەی دووڕۆژە لە شاری سلێمانی توێژەجیاوازەکان دەستیان بە دەربڕین و ناڕەزایەتی کردووە لە دژی نەبوونی مووچە و خراپی گوزەرانی هاوڵاتییان.
ک.س