لە شارەکانی هەرێم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێتەوە

لە شارەکانی هەرێم بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بە شێواز و مەراسیمی ئاینی جۆراوجۆر یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە.


ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ ١٢ی ڕەبیعولئەوەل، بەبۆنەی (مەولود) لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد، لە شارەکانی هەرێم بەو بۆنەیەوە مەراسیمی ئاینی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

موسوڵمانانی هەرێمی کوردستان یادەکە بە خوێندنەوەی مەولوود و مەراسیمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەرزڕادەگرن، بەتایبەت لە مزگەوت و تەکیە و شوێنە جیاجیاکانی تایبەت بە موسوڵمانان بەڕێوەدەچێت و لەو چوارچێوەیەشدا لەشاری هەولێر، لە بەردەم قەڵا و لە شاری سلێمانیش لە مزگەوتی خانەقا مەراسیمی تایبەت بەو یادە بەڕێوەچوو.

ھاوکات بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە پشووی فەرمی.

ک.س