لە شێراوای عەفرین تەقینەوەیەك ڕوویدا

لە گوندی باسلی سەربە شێراوای كانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان، لە شوێنێك تەقینەوەیەك ڕوویدا كە چەتەكان و سەربازە داگیركەرەكانی سوپای تورك تێیدا دەمێننەوە.


درەنگانی شەوی ڕابردوو، تەقینەوەیەكی گەورە لە شوێنی حەوانەوەی سەربازەكان و چەتەكانی سەربە سوپای تورك لە گوندی باسلی سەربە شێراوا ڕوویدا.

ئاشكراكراوە، كە تانكێكی سوپای تورك لەو تەقینەوەیەدا بە تەواوەتی تەقیوەتەوە.

هەروەها ژمارەیەكی زۆر چەتە و سەرباز كوژراون، بەڵام هێشتا ژمارەیان دیارنییە.

ك.ك