لە شەنگال خۆپیشاندانێک دژى گەڕانەوەى ئیدارەى شارەکە بەڕێوەچوو

پێکهاتەکانی شەنگال ئەمڕۆ لە دژی قایمقام و بەڕێوەبری پێشووی شەنگال، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بەڕێوەبرد و وتیان: " نامانەوێت ئەو بەڕێوەبەرییە کە بوون بە هۆکاری کۆمەڵکوژی، بگەڕێنەوە شەنگال، بە حکومەتی فدراڵی عێراق و لایەنی پەیوەندیدار دەڵێین با خۆمان، خۆمان بەڕێوەبەرین".


پێکهاتەکانی شەنگال ئەمڕۆ لە دژی گەڕانەوەی قایمقام و بەڕێوەبری پێشووی شەنگال، کە سەر بە پ-د-ک،ن لە سنونێ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە لایەن دەستەی یەکێتی شەنگال و ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال ڕێکخرابوو، ژمارەیەکی زۆر لە گەلی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی شەنگال بەشداری ڕێپێوانەکی سنونێ بوون، ڕێپێوانەکە لە بەردەم ئەنجومەنی گەلی سنونێ دەستیپێکرد.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی: "بژی بژی ئێزدیخان" و " بمرێ خیانەت" بە دەنگی بەرز وترانەوە، گەل تا ڕێگای سەرەکی سنونێ ڕێپێوانیان کرد و لەوێ لێدوانێکی هاوبەشیان پێشکەشی ڕاگەیەندنەکان کرد.

دەقی لێدوانەکەی پێکهاتەکانی شەنگال :

بۆ حکومەتی فیدرالی عێراق و لاینی پەیوەندیدار

هەرکەسێک دەزانێت گەلی شەنگال لە هەموو مافەکانی سیاسی، ئیداری و خزمەتگوزاری بێبەشە، بەڵام هەر کەسیش دەزانێت گەلی ئێزدی ٧٤ فەرمانی تێپەڕاندووە، ئێمە لە هەموو کەس و لایەنێک، کە دەڵێن مافی مرۆڤ دەپارێزین داوا دەکەین ئەوانەی کە بوونە هۆکاری کوشتن و ڕفاندنی هەزاران هاوڵاتی ئێزدی، لە پێش چاوەی هەموو کەسێک دادگایی بکرێن.

بۆیە ئێمە داوا دەکەین لە حکومەتى فیدڕاڵى عێراق

١- ئێمە گەڕانەوەى ئیدارەی پێشووی شەنگال بۆ شەنگال ڕەتدەکەینەوە چونکە بوونە هۆکاری فەرمانی ٧٤ مین و سیاسەتەکانی بارزانی لە سەر شەنگال.

٢- بە ئیرادەی ئەو کەسانەی لە ئەم خۆپیشاندانەدا ئامادەن دەڵێن، پێویستە شەنگال خۆی، خۆی بەڕێوەبەرێت قبوڵ ناکەین کەسێک دیکە نوێنەرایەتی گەلی ئێمە بکات.

٣- ئێمە داوا لە حکومەتی فیدرالی عێراق و ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ دەکەین، کە شەنگالیەکان بۆخۆیان لە ئەنجومەنی شەنگال جێبگرن.

٤- بانگ لە لایەنە پەیوەندیدارکان و ڕێکخستنی مافی مرۆڤ دەکەین، کە هەرچی زووترە  ئەو سیاسەت و پلانە لە سەر شەنگاڵ ڕابگرن و ڕێز لە ئیرادەی ئێزدیەکان بگرن.

د.ع