لە شەنگال، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان-ی دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری دۆڵی شیلۆ هێرشی کردە سەر دوو ئۆتۆمبێل تا ئێستا ئەنجامەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 خولەکی دوای نیوەرۆ لە شەنگال، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دۆڵی شیلۆ هێرشیانکردە سەر دوو ئۆتۆمبێل.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژ نیوز لەو هێرشەدا فەرماندەیەک و دوو شەرڤانی یەبەشە شەهید بوون و دوو شەرڤانی دیکەش بریندار بوون.
نوێکراوەتەوە