لە شەنگال یادی شەهید هەژار کرایەوە

لە شەنگال یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی حەجی ڕەشۆ ناسراو بە هەژار کرایەوە، کە ساڵێک لەمەوبەر شەهید بووبوو.


ئەمڕۆ لە شەنگال شەهید هەژار بیرهێنرایەوە، کە ڕۆژی ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە گوندی سکێنێ لە ڕووداوێکدا شەهید بوو، لە مەراسیمەکەدا بەشێک لە هاوڵاتیانی شەنگال بەشدار بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی دەستیپێکرد و دواتر لەلایەن بنەماڵەی شەهیدەوە مۆم هەڵکرا.

لە مەراسیمەکەدا ڕەشۆ حەسەن، باوکی شەهید هەژار قسەی کرد و وتی: ئێمە هەموو شەهیدان لە کەسایەتی مام زەکیدا بیردێنینەوە، شەهید هەژار تەنها کوڕی من نەبوو، بەڵکو کوڕی هەموو ئێزدخان بوو.

دواتر چەندین وتاری دیکە پێشکەش کران، کە باسیان لە قارەمانێتی و فیداکاریی شەهید هەژار دەکرد.


ک.ک