لە شەهبا ٢چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاند، کە لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانیاندا لە دەورووبەری شەهبا دوو چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورک کوژراون.


هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

هێزەکانی ئێمە بەردەوام لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکان چالاکیی ئەنجام دەدەن و گورزی سەختیان لێ دەوەشێنن.

ڕۆژی ١٣ی ئاب لە دەوروبەری گوندی تل مەدێق-ی سەربە هەرێمی شەهبا، شەڕڤانەکانمان لەدژی گروپە چەتەکانی سەربەدەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا دوو چەتە کوژران. دوای ئەوچالاکییە لەنێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا شەڕهاتەئاراوە ، ژمارەی کوژراوانی دووژمن نەزانراوە.

هاوکات سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی مەرەناز ومالکییەی ناوچەی شەرا و گوندەکانی ئۆم ئەلحۆش، تل مەدێق و شەمۆقای سەربە هەرێمی شەهبای تۆپباران کرد، کە ژمارەیەکی زۆر  لەهاوڵاتیانی تێدا نیشتەجێن، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا زیانێکی زۆر بە ماڵ وحاڵی هاوڵاتیان گەیشتووە.

 

ش.ف