لە گوندی گردەپانی سەربە شارەدێی دارەتووی شارۆچکەی بەردەڕەش لە پاریزگای دهۆک لە نێوان دوو خێزاندا شەڕ درووست بووە و بە هۆیەوە پێنج کەس بریندار بووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز شەڕەکە بە هۆی دانانی کابینەیەک (کەرەڤانە) بووە لە زەویەکدا، لە ئەنجامدا شەڕ بە دار و بەرد و دروست بووە دواتر چەکی تیادا بەکارهاتووە.
هەرچەندە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام دۆخی یەکێک لە بریندارەکان کە بە فیشەک بریندار کراوە جێگیر نییە لەبەر ئەوەی فیشەک بەر ملی کەوتووە.
لە بارەی ڕووداوەکەوە هێمن سلیمان، وتەبیژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند لەو ڕووداوەدا ٥ کەس بریندار بوو کە هەردوو خێزانەکە ئامۆزای یەکترین.
هاغ