لە عەفرین تەقینەوە ڕوویدا

لە کاتی مەراسیمێکی سەربازیی چەتەکانی سەربە تورکیا لە ناوەندی شارۆچکەی عەفرین، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆڵانی ڤێلات لە ناوەندی عەفرین، لە کاتی مەراسیمێکی سەربازیی چەتەکانی سەربە تورکیا، تەقینەوەیەکدا ڕوویدا و ژمارەیەک چەتە کوژران و بریندار بوون.

ئاژانسی هاوار بڵاوی کردوەتەوە، لە بارەی کوژراو و بریندارەکانەوە زانیاری ورد لە بەردەست نییە.

تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و مەراسیمی چەتەکانی سەربە تورکیای کردووەتە ئامانج.

 

ک.ک