لە عەفرین ٤ چەتە کوژران ٨ی دیکەش برینداربوون

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە چالاکیی هێزەکانیان لە عەفرین و دەوروبەری چوار چەتە کوژراون و هەشتی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکیی شەڕڤانانی لە عەفرین و دەوروبەری دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە مارع دژی گروپێک چەتە دوو چالاکییان ئەنجامدا، کە تیاندا بە لانیکەمەوە چەتەیەک کوژراو چەتەیەکیش برینداربوو، لەهەمان ڕۆژدا، یەکینەیەکمان لە گوندی جلبر سەربە ناوچەی شیراوا دژی بارەگایەکی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک و سەربازێکی دیکەش برینداربوون.

لە بەردەوامیدا هاتووە: یەکینەکانمان ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە سێ چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا؛ لە گوندی ڤیلا قادی سەربە ناوچەی شەرا سێ چەتە برینداربوون، لە گوندی مەیدانکێی سەربە ناوچەی شەرا چەتەیەک کوژرا و دوو چەتە برینداربوون، هەروەها لەسەر ڕێگای گوندی حەجیکا لە ناوچەی ڕاجۆ چەتەیەک کوژرا.

ک.س