لە عەین عیسا شەڕێکی سەختە

لە ناوچەی عەین عیسا لە نێوان داگیرکەران و شەڕڤانانی قەسەدە شەڕێکی سەخت ڕوو دەدات.


بە پێی زانیارییە هەرێمییەکان، لە عەین عیسا و دەوروبەری شەڕێکی قورس لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا ڕوو دەدات.

داگیرکەران تۆپباران و هاوەنبارانی ناوچەکەو گوندەکانی دەوروبەری عەین عیسا بە سەختی تۆپباران دەکەن و لە چەندین خاڵی هێزەکانی قەسەدە لە سەر رێگای نێودەوڵەتی (M4) شەڕێکی سەخت بەردەوامە.

س.ح