لە قامشلۆ تەقینەوەیەک ڕوویدا و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لە قامشلۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگایەکی کۆکردنەوەی پلاستیکدا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.


لە شاری قامیشلۆ تەقینەوە لەکۆگایەکی کۆکردنەوەی پلاستیکدا ڕوویدا و لەئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە لەسەر ڕێگای لوێجای قامشلۆ ڕوویداوە.

ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەیە: فاروق سلێمانی ٢٩ ساڵ و ڕاعد ناییفی ٢٤ ساڵ

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرقاڵی لێکۆلینەوەن.

د.ع