لە قامیشلۆ بەهۆی تۆپبارانەوە هاوڵاتیەک شەهیدبوو، هاوڵاتیەکی دیکەش برینداربوو

بەهۆی تۆپباران و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕؤژهەڵاتی سوریا، هاوڵاتیەکی سڤیل شەهیدبوو، سڤیلێکی دیکەش برینداربوو.


ئاژانسی هەوالی هاوار بڵاویکردۆتەوە، بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورک بۆسەر گەڕەکی بشێرییەی شاری قامیشڵۆ سڤیلێک شەهید بوو، سڤیلێکی دیکەش برینداربوو.

بەهۆی تۆپبارانەکانیشەوە، بەشێک لە خانووی شارەکە ڕووخاون یان ئاگریان گرتووە.

ب.ش