چوؤرشەممە, 20 يون 2018 – 09:31 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆژی ٨ی حوزەیران چالاکی قەڵغانی زیندوو لە دژی هێرش و هەڕەشەکانی سوپای تورک بۆسەر قەندیل لە بناری قەندیل دەستیپێکرد، ڕۆژانەی شاندە جیاوازەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە سەردانی ئەو چالاکییە دەکەن و پشتگیریی دەکەن، شەوی ڕابردووش ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵ ئەنجامدرا.
هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندەکانی سورەدێ، بالایان، ناو دەشت و پردەشالی بناری قەندیل بەمەبەستی پشتگیریکردنی چالاکیی قەڵغانی زیندوو ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گوندی پردەشال دەستیپێکرد، پاش چالاکییەکە لانا قەندیل، بەناوی تەڤگەری ژنانی گەنجەوە قسەیکرد و، وتی: سەرهەڵدەن و داگیرکەران لە ژێر زەویدا بنێژن، ئێمە وەک گەنجانی کوردستان بە ڕۆحییەتی ئاڤێستا خابوورەوە لەدژی فاشیزم بەرخۆدان دەکەین، بەرخۆدانی قەندیل پلانی لەناوبردنی گەلی کورد هەڵدەوەشێنێتەوە، بانگەوازیی هەموو گەلی کورد دەکەین کە هەستنە سەر پێ و لەدژی خیانەت و داگیرکاری هەڵوێست پیشان بدەن.
چالاکییەکە بە دروشمی بمرێت خیانەت و داگیرکاری کۆتایی پێهات.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەمڕۆش شاندێکی ژنانی گەنج لە شاری سلێمانییەوە سەردانی چالاکیی قەڵغانی زیندوو دەکەن.
س.ح