لە كەركوك سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا

لە شاری كەركوك كەسوكاری شەهیدان و هاوڵاتیان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان كرد، لەسەر گڵکۆی شەهیدان بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدانیان دووبارە کردەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان لە گۆڕستانی ڕەحیماوای شاری کەرکوک چەپكەگوڵی ڕێزلێنان لەسەر گڵكۆی سێ شەهیدی هێزەكانی سوریای دیموكرات دانرا، سۆزی درێژەپێدان بە ڕێبازی شەهیدان دوپاتكرایەوە.

هەروەها دواتر لە لە گۆڕستانی شێخ محێدین لە گەڕەكی شوریجەی كەركوك، سەردانی گڵکۆی شەهیدێکی دیکە كرا.

لەسەر كڵگۆی شەهیدان، ڕێحان حەمادی، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی هەرێمی كەركوك وتی: لەم ڕۆژەدا سۆز و پەیمان بۆ شەهیدانی كوردستان و مرۆڤایەتی دووپات دەكەینەوە، ئەوان لە پێناو ئازادیی خۆیان كردە قوربانی، بۆیە دەبێت هەموان هەمان ڕێگە بگرین و بۆ بەدیهێنانی تەواوی مەفەكان تێكۆشان بكەین.

د.ع