لە لیبیا ٧ سەربازی سوپای تورک کوژراون

لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای نیشتمانی لیبیا دژی بارەگای مەعتیقییە لە تەرابلوس، حەوت سەربازی سوپای تورک کوژراون.


خالد مەحجوب، کاربەدەستێکی سوپای نیشنتمانی لیبیا بە ئاژانسی عەرەبیەی راگەیاندووە، دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورک لە لیبیا، بارەگای مەعتیقیەش لە تەرابلوس کراوەتە ئامانج.

مەحجوب ڕایگەیاند: شەوی چوارشەممە، سوپای نیشتمانی لیبیا بارەگای مەعتیقیەی تۆپبارانکردووە و لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا حەوت سەربازی سوپای تورک کوژراون کە پلەدارێکیان تێدایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێش سوپای داگیرکەری تورک لە ئیدلبی سوریا لەلایەن ڕوسیا و ڕژێمی سوریاوە کرایە ئامانج و بەپێی ئامارە فەرمییەکان ٣٣ سەربازی تورک کوژراون و ٣٦ی دیکەشیان بریندراربوون.

ک.س