لە لێلکان ٤ سەربازی تورک کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانیان لە لێلکان-ی سەر بە سیدەکان چوار سەربازی سوپای تورک کوژراون.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە باشوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٢٠ خولەکی بەیانی لە ناوچەی سیدەکانی باشوری کوردستان لەسەر گردی لێلکان لەدژی سوپای تورک هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا، گورزی گران لە مۆڵگەکانی دووژمن وەشێندرا و مۆڵگەیەکیان بە تەواوی ڕووخا و لە ئەنجامدا ٤ سەربازی سوپای تورک کوژران.

هەروەها، هاتووە: هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ سەربازەکانی سوپای تورکیان لەسەر گردەکە کردە ئامانج، لەو چالاکییە گورز لە مۆڵگە و حەشارگەکانی دوژمن درا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بەڵام بەتەواوی ئەنجام ڕوون نەبووەتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٣:٥٠ خولەک دەوروبەری  شارەێی شیلادێ سەربە زاخۆ لە باشوری کوردستان بۆردوومان کرا، لەو بۆردوومانە زیان بەر ڕەز و باخی هاووڵاتیان کەوت، بەڵام زیان بە هێزەکانمان نەگەیشت.

ش.ف