لە مارع و عەزاز ٩ چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە عەزاز و مارع لە چەند چالاکیدا دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٩ چەتە کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چەند چالاکییەکی شەڕڤانانیان دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە مارع و عەزاز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە لە ناوچەی عەزاز هێزەکانمان دژی چەتەکانی داگیرکەر ڕیزەچالاکییەکیان ئەنجامدا، چالاکییەکان لە بەردەم گوندەکانی کەفەر خاشەر و کەفەر کەلبین ئەنجامدرا، لەم چالاکییانەدا سێ چەتەی گروپە چەتەکانی جەبهە شامییە و ئەحرار شام کوژران و چواری دیکەش برینداربوون، هەروەها مۆڵگەیەکیش ڕووخێندرا و دەست بەسەر دوو چەکی جۆری AK-47ـدا گیرا.

هەروەها هاتووە: لە ناوچەی مارع دژی خاڵێکی کۆنترۆڵی چەتەکانی لیوای سوڵتان فاتح چالاکی ئەنجامدرا، لەم چالاکییەدا دوو چەتە کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.

لە بەردەوامی هاتووە: هەر لە ناوچەی مارع لە گوندی حەزوان چالاکییەک ئەنجامدرا، لەم چالاکییەشدا بە لانیکەمەوە سێ چەتە کوژران، هەر لە هەمان ناوچە و لە بەردەم گوندی توەیسێ چالاکییەک ئەنجامدرا و لەم چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.

لە کۆتاییش هاتووە: سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەکانی شێراوا و شەرا و هەرێمی شەهبایان بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

س.ح