لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخمور، بە ڕاگەیەندراوێک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزارکرا و داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرا بە ئەرکی خۆیان هەستن.
ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کامپی مەخمور، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئیدانەی گۆشەگریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد-یان کرد.
ڕاگەیەندراوەکەی هاوڵاتیانی کامپی مەخمور لەلایەن ئەدیبە پاکسۆیی، خوێندراویەوە کە تێیدا هاتبوو: لەبەرچاوی گەلی کورد و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتی جیهان، لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە گۆشەگیریی خراوەتە سەر ڕێبەری مرۆڤایەتی، بەگوێرەی ڕاپۆتی سی پی تی، لە سەرەتای دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کوردەوە هەتا ئێستا مافەکانی پێشێل دەکرێت، هەم گوشاریی دەرونی خراوەتە سەر، مافە مرۆییەکانی پێشیل کراوە، گۆشەگیر کراوە و ڕێگا نەدراوە وەک پێویست چاوی بە پارێزەران و کەسوکاری بکەوێت، لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش گەلی کورد کەوتوونەتە گومان لە سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ.
وەک گەلی مەخمور تا کۆتایی خاوەنی هەڵوێست دەبین لەسەر ئەو گۆشەگیریەی خراوەتە سەر ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها داوا لە هەموو کوردێکی ئازادیی خواز و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مافی زیندانیان و نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕای گشتی جیهان دەکەین لەبەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن و بۆ سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادبوونی هەوڵ و تێکۆشان ئەنجام بدەن.
د.ع