لە کامپی پەنابەرانی مەخمور، شەهید بێریتان(گوڵناز کاراتاش) بە مەراسیمێک بەبیرهێندرایەوە و تێیدا ژیانی شەهید بێریتان لە سینەڤزیۆنێکدا نیشان درا و بەڵینی بەردەوامییدا بە رێگای تێکۆشانی دووپاتکرایەوە.
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخمور، بە مەراسیمێک کە لە ناوەندی خانەوادەی شەهیدان بەڕێوەچوو، تێیدا شەهید بێریتان( گوڵناز کاراتاش) بەبیرهێنرایەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە خانەوادەی شەهیدان و هاوڵاتیانی کامپەکە بەشداربوون و مەراسیم بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد.
پاشان سینەڤزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید بێریتان نیشانی ئامادەبووان درا.
بە دروشمی”بژی سەرۆک ئاپۆ” و “شەهید نامرن” کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.
گوڵناز کاراتاش ناسراو بە بێریتان هێڤی، یەکێک بوو لە فەرماندەکانی ناو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کورستان- پەکەکە، لە ساڵی ١٩٩٢دا کاتێک دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی حزبەکانی باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتی پەدەکە هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی پەکەکە، بێریتان هێڤی، فەرماندەی گروپێک گەریلا دەبێت، لەدوای ئەوەی گروپەکەی لە شەڕەکە ڕزگار دەکات، خۆی هەتا دوا فیشەک شەڕدەکات، کاتێک فیشەکی پێنامێنێت و لەلایەن پێشمەرگەکانی پەدەکە-وە گەمارۆ دەدرێت، پێی دەڵێن ‘خۆت تەسلیم بکە هیچت لێناکەین’، بەڵام ئەم قبوڵی ناکات و بۆ ئەوەی بە زیندوویەتی نەکەوێتە دەست خیانەتکاران، لە لوتکەیەکەوە خۆی هەڵدەدات و شەهید دەبێت.
ب.ب