دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڕستانەکانی باکور شەمەزار کرد.
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور)، دانیشتوانی کامپەکە لە بارەگای ڕێکخراوی خێزانە شەهیدەکان بە لێدوانێک هێرش بۆ سەر گۆڕستانەکانی باکوریان شەمەزار کرد و ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە ئەو هێرشانە بۆسەر تەواوی بەهای گەلانە.
بەر لە پێشکەشکردنی لێدوانەکە بەشداربووان بە خولەکێک وەستان ڕێزیان لە گیانی شەڕڤانانی ئازادی گرت، دواتر لێدوانەکە لە لایەن نەشات کارا-وە خوێندرایەوە کە تێدا هاتبوو: “تێکدان و سوتاندنی گۆڕستانەکان کارێکی نامرۆڤانەیە و دەوڵەتی تورک تادێت هێرشە گڵاوەکانی درێژە پێدەدات و لە سەرەتای میژوەوە تا ئێستا، هەوڵدەدات یاریی بە پیرۆزییەکانی گەلان بکات، ئەمجارەش دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گۆڕستانی گەل و دەیەوێت بەهای پیرۆزی گەلان نەهێڵێت، گۆڕستانی ناوچەی لیجێی ئامەد، لەم هەفتەیەدا لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە سوتێنرا، هەمان گۆڕستان لە ٥ ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک لە لایەن فاشیزمی دەوڵەتی تورکەوە تێکدراوە و ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە کە سوتاندنی گۆڕستانەکە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بە ئەنقەست سوتێنراوە و ڕێگاش بە خەڵکی ناوچەکە نەدراوە ئاگرەکە بکوژێننەوە”.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا، وتی: بەو بۆنەیەوە ئێمە دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر بەهاکانی گەلەکەمان شەرمەزار دەکەین، داواش لە گەلی کورد و مرۆڤە پێشکەوتووخوازەکان دەکەین، کە لەبەرامبەر ئەو کارە بێدەنگ نەبن و لە دژی فاشیزم خاوەن لە بەهای گەلان دەربکەون”.
لێدوانەکە بە درووشمی “شەهیدەکانمان نرخ و ڕوومەتی ئێمەن”، “شەهید نامرن” کۆتایی پێهات.
ک.س